یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ره‌و خولی توركیا كۆچ ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ریال مه‌درید گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 نیسانی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كلیپه‌ر پیپی پورتوگالی به گرێبه‌ستێكی دووساڵه بۆ ریزه‌كانی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا ده‌گواسترێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پیپی ڕۆیشتنی بۆ خولی چینی ڕه‌ت كردۆته‌وه، له لایه‌ن یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتیش گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كرابوو، به‌ڵام نرخی گرێبه‌سته‌كانی به‌دڵ نه‌بووه، بۆیه سه‌رجه‌میان ڕه‌ت كردۆته‌وه.
پێگه‌ی ئاس هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا ساڵانه 4 ملیۆن یۆرۆ به پیپی ده‌دات، ئه‌مه‌ش رێككه‌وتنێكی لێكه‌وتۆته‌وه و پێشبینی ئه‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، پیپی جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و ئیستنهبوولی توركیا بپێچێته‌وه.
پیپی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه، له هاوینی 2004 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالییه‌وه په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، دواتر هه‌ر له‌م وڵاته‌ش ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رگرت، له‌وه‌ته‌ی 2007ـه‌وه له ریزه‌كانی ریال مه‌درید یاری ده‌كات و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت.