میدیایه‌كی ئیسپانیا، ناوبژیوانی كلاسیكۆ ئاشكرا ده‌كات
هانده‌رانی بارسێلۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له دژی ئه‌م ناوبژیوانه راپه‌ڕین
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه هێرناندزێز یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌بات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 4 نیسانی 2017، پێگه‌ی كادێنا سێری ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه هێرناندێز هێرناندێز یاریی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌ڕێوه ده‌بات.
پێشتر هه‌مان سه‌رچاوه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه (جیل مانزۆ) یاری كلاسیكۆ به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه زانیاری ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌وه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هێرناندێزی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری كلاسیكۆ ده‌ستنیشان كردووه.
هانده‌رانی بارسێلۆنا دوای بڵاو بۆنه‌وه ئه‌م هه‌واڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دژی ئه‌م ناوبژیوانه ڕاپه‌ڕین، چونكه له‌م وه‌رزه بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوبژیوانه هه‌یه، كاتێك له یاریی نێوان بارسێلۆنا و ریال بێتیس تۆپێك زیاتر له 10 سانتیم له هێڵی گۆڵی بێتیس چووبووه ژووره‌وه، كه‌چی ناوبژیوانی بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و به گۆڵ هه‌ژمار نه‌كرا، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو له كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێو یاریگه‌ی خۆی به ناوبژیوانییهتیی هێرناندێز تووشی شكست بوو، یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (1 ـ 2) گۆڵ به ریال مه‌درید دۆڕاند.
لالیگای ئیسپانیا له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له 23ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه ده‌چێت، یاریی چوون به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
