باشترین راهێنه‌ر و یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشان كرا
یانه‌یه‌ك هه‌ردوو باشترینه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، باشترینه‌كانی مانگی رابردووی لالیگای ده‌ستنیشان كرد، هه‌ردوو باشترینه‌كه‌ش له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 نیسانی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، دیێگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی به باشترین راهێنه‌ری مانگی (مارس)ـی رابردوو ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌نجامه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له مانگی رابردوو
دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا 1 ـ 1 ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 3 ـ 0 ڤالێنسیا
گرانادا 0 ـ 1 ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 3 ـ 1 سێڤییا
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌نتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به باشترین یاریزانی مانگی رابردوو ده‌ستنیشان كرا، گریزمان له 4 یاری مانگی رابردوو 6 گۆڵی تۆمار كرد.
