سبه‌ى شاندى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

ئەوان دوو رۆژ لە بەغدا دەمێننەوە

K24 – هه‌ولێر:

سبەی شاندە ھاوبەشەكەی پارتی و یەكێتی كە پێكھاتووە لە ھەریەكە فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەمەبەستی باسكردنی دۆخی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق سەردانی بەغدا دەكەن.

فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان دوو رۆژ لە بەغدا دەمێننەوە و دۆخی نێوان ھەردوولا و پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا.