مێسی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دیكه‌ی تۆمار كردووه

لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا تا دێت ژماره‌ی پێوانه‌یی زیاتر تۆمار ده‌كات، له‌ دوایین لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م یاریزانه‌ پاشای لێدانه‌ سزایه‌كانه‌.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، 4 نیسانی 2017، پێگه‌ی Goal24‌ـی رووسیا، له‌ ئامارێكدا ده‌ریخستووه‌ كه‌ لیۆنێل مێسی تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ جیهان زۆرترین لێدانی سزای به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، مێسی له‌وه‌ته‌ی له‌ 2004ـه‌وه‌ هاتۆته‌ بارسێلۆنا 51 لێدانی سزای جێبه‌جێكردووه‌، له‌كۆی ئه‌م ژماره‌ 43 لێدانی پێناڵتی به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكردووه‌ و 7 لێدانی سزاشی له‌ده‌ستداوه‌.

مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ 25 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه‌ و نزیكترین یاریزانه‌یشه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پێڵاوی زیرین.