سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێك، پێشنیارێكی بۆ پیكێ و رامۆس هه‌یه
داوایه‌كی تایبه‌تیان لێده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی وڵاتی ئیسپانیا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا داوای دیبه‌یتێك له نێوان جیرارد پیكێ و سێرخیۆ رامۆس ده‌كات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 4 نیسانی 2017، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیادا بڵاو بۆته‌وه، خۆزێ لویس رۆدریگێز زاباتیرۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه‌ده‌بوو جیرارد پیكێ ئه‌م وشانه له دژی رامۆس و ریال مه‌درید ده‌رببڕێت.
زاباتیرۆ ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م پیكێ و رامۆس به‌یه‌كه‌وه گفتووگۆیه‌ك بكه‌ن و سه‌رجه‌م جیاوازی و بۆچوونه‌كانیان له دیبه‌تێكدا ده‌رببڕن.
زاباتیرۆ له باره‌ی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت: بارسێلۆنا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ناسناوی لالیگا بباته‌وه، ده‌بێت له یارییه‌كانی داهاتوو نزای شكست بۆ ریال مه‌درید بكات.
زاباتیرۆ گوتیشی: پێموایه ریال مه‌درید ده‌بێت زیاتر كار بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بكات.
زاباتیرۆ له نێوان ساڵانی 2004 تا 2011 سه‌رۆكوه‌زیراتی وڵاتی ئیسپانیا بووه، یه‌كێكبووه له هه‌وادارانی وه‌رزشی و خواست و سۆزی زۆری بۆ ریال مه‌درید هه‌بووه.