مێسی زه‌حمه‌ترین و دژوارترین بڕیاری ژیانی ئاشكرا ده‌كات
ستایشی راهێنه‌رێك ده‌كات و گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی خۆشی ئاشكرا ده‌كات
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌خترین بڕیاری ژیانی په‌یوه‌ندیكردنی به بارسێلۆنا بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 نیسانی 2017، لیۆنێل مێسی له دایمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی Daily Squireـی ئیسپانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كات كه‌جێهشتنی وڵاته‌كه‌ی له ته‌مه‌نێكی بچو‌وكدا ناخۆشترین ساتی ژیاننم بوو.
مێسی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من له ته‌مه‌نێكی بچووك له پێناو بارسێلۆنا خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆم جێهێشت، له هاوڕێیه‌كانم دووركه‌وتمه‌وه و خزم و خانه‌واده‌كه‌م دابڕام، ئه‌مه قورسترین بڕیاری ژیانم بوو، داخ و خه‌مێكی زۆرم بۆ خواردووه، به‌ڵام له ژیانی ئێستام په‌شیمان نیم.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئۆڵمپیاد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی تانگۆ گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی ژیانی وه‌رزشیمه كه شانازی پێوه ده‌كه‌م.
مێسی له باره‌ی گواردیۆلاوه ده‌ڵێت: شانازی به پیپ ده‌كه‌م كه بوومه به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی ئه‌م راهێنه‌ره، ئه‌و له پێگه‌یاندن و دروستكردنی یاریزانی ئه‌ستێره نایابه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو كاتێك له یانه‌ی (نیولز ئۆڵد بۆیز)ـی ئارجێنتیناوه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌وه‌ته‌ی له 2004ـه‌وه له تیپی یه‌كه‌می بارسا یاری ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهانی بردۆته‌وه.
