كۆنتی وه‌رزی داهاتوو ئه‌ستێره‌یه‌كی ئیتاڵی ده‌كاته یاریده‌ده‌ری
له‌گه‌ڵ وازهێنانی له یاریكرن، به یاریده‌ده‌ری خۆی ده‌ستنیشانی ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌ندری پیرلۆ به یاریده‌ده‌ری خۆی ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 نیسانی 2017، له راپۆرتێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌ندرێ پیرلۆ ناوه‌ڕاستكاری ئیتاڵی یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مریكا وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته یاریده‌ده‌ری كۆنتی له یانه‌ی چێڵسی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پیرلۆ شوێنی (ستێڤ هۆلاند) ده‌گرێته‌وه كه وازی له یاریده‌ده‌ری كۆنتی هێناوه و په‌یوه‌ندی به ستافی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلانده‌وه گرتووه.
پیرلۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان و یوڤێنتۆس كردووه و ئێستاش یاریزانی یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئه‌مریكایه، 5 مانگ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌ردانی یانه‌ی چێڵسی كرد و له نزیكه‌وه سه‌یری مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتیش كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی كردووه.
