میلانیا تره‌مپ یه‌كه‌م وێنه‌ی فه‌رمی وه‌ك خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

میلانیا، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی فه‌رمی خۆی، وه‌ك خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه‌.

میلانیا هاوشێوه‌ی هاوسه‌رانی پێشووتری سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك هیلاری كلینتۆن، لورا بوش و میشێل ئۆباما، ره‌شی پۆشیوه‌.

وێنه‌ فه‌رمییه‌كه‌شی له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، به‌ناوی ریجین ماهاو گیراوه‌، كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌، جوانترین وێنه‌كانی میلانیا ده‌گرێت.