میلانیا تره‌مپ یه‌كه‌م وێنه‌ی فه‌رمی وه‌ك خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
میلانیا، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی فه‌رمی خۆی، وه‌ك خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه.
میلانیا هاوشێوه‌ی هاوسه‌رانی پێشووتری سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك هیلاری كلینتۆن، لورا بوش و میشێل ئۆباما، ره‌شی پۆشیوه.
وێنه فهرمییهكهشی له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی، به‌ناوی ریجین ماهاو گیراوه، كه به‌وه ناسراوه، جوانترین وێنه‌كانی میلانیا ده‌گرێت.
Official Portrait of First Lady pic.twitter.com/K1DUVE5kSI
— Melania Trump (@FLOTUS) April 3, 2017