شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی تاوتوێ دەكات
كۆبوونەوەكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە
K24 - سلێمانی
دالیا كەمال پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی گەیشتە بارەگای مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی و كۆبوونەوە شاندە ھاوبەشەكە بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەستیپێكرد".
پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند: "شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی پێكھاتوون لە ھۆشیار زێباری، د. رۆژ نووری شاوەیس، مەلا بەختیار، حاكم قادر حەمەجان، لە بزووتنەوەی ئیسلامی ھەر یەك لە عیرفان عەبدولعەزیز، حوسێن حەسەن، عەتا شێخ لەتیف، ئارام كەمال بەشداری لە كۆبوونەوەكە دەكەن".
چەند رۆژێکە شاندێکی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کورستان گەڕێکی سەردان و کۆبوونەوەیان دەستپێکردووە، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ هەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی و یەکگرتووی ئیسلام کۆبوونەتەوە.