پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پێشه‌نگی چوارگۆشه‌ی زێرینی به شێروانه چۆل كرد
K24 ـ هه‌ولێر
له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 3 خاڵ و 3 گۆڵ شێروانه‌ی تێپه‌ڕاند و پێشه‌نگی گرت، كه‌ركووك و نه‌ورۆزیش به‌بێ هه‌ژاندنی گۆڵی یه‌كتر یاریگه‌یان جێهێشت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ شێروانه
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه چوو، پێشمه‌رگه له خولی 6 له رێگه‌ی عه‌بدوڵڵا عه‌لی به‌رگریكاری به گۆڵێك پێشكه‌وت، ئه‌گه‌ر شێروانه به‌درێژایی گێمی یه‌كه‌م باڵاده‌ستبوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی له یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه بێسوود بوو.
له گێمی دووه‌م، ئاستی ته‌كتیكی و جه‌سته‌یی یاریزانانی شێروانه دابه‌زی، عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له خولی 59 گۆڵی دووه‌می پێشمه‌رگه‌ی زیاد كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا 3 خولهك، محه‌مه‌د سابیر ناوه‌ڕاستكاری شێروانه به لێدانی سزای تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی بۆ شێروانه تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، هیوا جه‌لال له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه له خولی 84 گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد و به ته‌واوه‌تی تیپی به‌رامبه‌ری بێهیوا كرد، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ته‌واو بوو.
كه‌ركووك ـ نه‌ورۆز
شاری كه‌ركووك ئه‌م یارییه‌ی له باوه‌ش گرت، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ كامێك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بكشێنن، به‌م ئه‌نجامه‌ش نه‌ورۆز به 5 خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه و كه‌ركووكیش به 4 خاڵ نه‌یتوانی له دوایین خانه‌ی چوارگۆشه‌ی زێرین خۆی رزگار بكات.