ئێران ئيدانه‌ى مووشه‌كبارانكردنى سووريا ده‌كات
ئێران بووه يه‌كه‌م وڵات ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ سه‌ر سووريا بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه يه‌كه‌م وڵات ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ سه‌ر سووريا بكات، كه له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆدا 59 مووشه‌كى ئاراسته‌ى سووريا كرد.
بۆردومانه‌كه فڕۆكه‌خانه‌ى شعيراتى له پارێزگاى حمس گرتووه‌ته‌وه و به گوێره‌ى لێدوانى پارێزگارى شاره‌كه له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌يه‌ك كه‌س كوژراون و بريندار بوون.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، ئێران ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه سه‌ربازييه‌ى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شعيرات ده‌كات.
گوتيشى: له‌و بڕوايه‌داين ئه‌و هێرشه له‌م كاته‌دا بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته‌يه كه تاوانى كيمياييبارانى خان شێخۆنى ئه‌نجامداوه و هێرشه‌كه ده‌بێته هۆى به‌هێزتركردنى تيرۆر و ئاڵۆزكردنى ره‌وشه‌كه له سووريا.
گوتيشى: ئێران يه‌كه‌م وڵاته كه زيانى زۆرى به هۆى چه‌كى كيمياييه‌وه به‌ركه‌وتووه و نابێت ئه‌و پرسه بكرێته بيانوو بۆ هێرشى يه‌كلايه‌نه.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشەکی تۆماھۆک ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی سووريا كرد.
بەگوێرەی زانیارییه‌کان، هێرشه‌كه نزیکه‌ی 20 فڕۆکه‌ی سیخۆی رووسی تێکشاندووه.
بەڵام پەنتاگۆن رایگەیاندووە، هیچ بنکەیەکیان نەکردووهتە ئامانج کە فڕۆکە و چەک و توانایی سەربازی رووسی لێ بێت لە سوریا.
دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت: "هێرشه‌که‌مان بۆسه‌ر سووریا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکایه".