داهاتووی راهێنه‌ری تانگۆ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان باوزا و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تانگۆ كراوه
كلاودیۆ تاپیای سه‌رۆكی نوێی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له‌گه‌ڵ ئیدگاردۆ باوزای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی كۆبووه‌وه.
دوای ده‌نگۆكانی دوورخستنه‌وه‌ی باوزا له راهێنه‌رایه‌تی تانگۆ، ئه‌و راهێنه‌ره یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فێدراسیۆن ئه‌نجامدا و دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش تاپیا به مێدیاكانی راگه‌یاند، كه باوزا هێشتا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا ماوه و رێزی لێ ده‌گرن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئۆلێ ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌فته‌ی داهاتوو باوزا له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ دوور ده‌خرێته‌وه.
باوزا ماوه‌ی 8 مانگه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارجێنتینای وه‌رگرتووه و له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به مۆندیالی رووسیا، له 3 یارییدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له سیانیشیان دۆڕاوه و، له‌گه‌ڵ دوو یه‌كسانبوون.
به‌مهۆیه‌وه‌ش ئێستا هه‌ڵبژارده‌كه به 22 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت، مه‌ترسی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیالی رووسیا له‌سه‌ره.