بارسێلۆنا ماڵئاوایی كرد و ریال مه‌دریدیش سه‌ركه‌وت
دواین گه‌ڕی یارییه‌كانی یۆرلیگ باسكیت بۆڵ، كۆتاییهات و له‌م گه‌ڕه‌دا یانه توركییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد بارسێلۆناش جارێكی دیكه تووشی شكستهات.
له یه‌كه‌م یارییدا، كه له توركیا به‌رێوه‌چوو، فێنراباهچێ، میواننداریی بارسێڵۆنا، لاسای كرد، یاریزانانی یانه توركیكیه، ئه‌گه‌رچی، گه‌یشتنیان به قۆناخی پله‌ی ئۆف مسگهه‌ركرد بوو، به‌ڵام دوایین گه‌ریان له‌به‌رده‌م هانده‌رانییان به بردنه‌وه كۆتایی پێهێنا،كاتێك به 68-65 خاڵ برنه‌وه‌یان تۆرماكرد، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش به ده‌ستبه‌تاڵێ له‌م وه‌رزه‌ی یۆرۆلیگ چووه ده‌ره‌وه.
یانه توركییه‌كان، به‌رده‌وامبوون له بردنه‌وه و ئه‌مجاره له ئه‌ڵمانیا گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای توركی بووه میوانی برۆس بامبێرگ، گه‌له‌ته‌سه‌رای، به 84 - 79 خاڵ، سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد، ئه‌مه‌ش یا‌زده‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه تو‌ركیكیه‌كه بوو، به‌ڵام پله‌ی دوزاده‌میی پێبرا و نه‌یتوانی بچێته ركابه‌رییه‌كانی پله‌ی ئۆف، برۆس بامبێرگیش هاوشیوه‌ی گه‌له‌ته‌سه‌رای ماڵئاوایی كرد.
له ئیسرائیل ماكابی تیل ئه‌ڤیڤی تیمه‌كه‌ی پایته‌خت، رووبه‌ڕووی پاناسینایكیۆسی یۆنانیی بووه، تیڵ ئه‌زیڤ له‌به‌رده‌م هانده‌رانی تووشی دۆران بوو، كاتێك به ئه‌نجامی61-81 ، بیسته‌مین مین دۆرانی تۆماركرد و له خانه‌ی 14 مایه‌وه،
له‌به‌رده‌مادا، پاناسینیاكۆس، به تۆماركردنی 19 سه‌ركه‌وتن قۆناخی پله‌ی ئه‌ۆفی مسۆگه‌ر كرد.