مۆراتا له ریال مه‌درید ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه
فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه‌ی كردۆته مه‌رجی مانه‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئه‌لڤارۆ مۆرتا فرۆشتنی هێرشبه‌رێكی یانه‌كه‌ی كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی له ریال مه‌درید.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7 نیسانی 2017، پێگه‌ی Diarao Golـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مۆراتا له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه، به‌ڵام هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی ئیسپانیا مه‌رجێكی له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی سه‌پاندووه ئه‌گه‌ر بۆی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن به‌ره‌و له‌نده‌ن و یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج كۆچ ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆراتا فرۆشتنی كه‌ریم بنزێمای كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی له ریال مه‌درید، چونكه به‌هۆی ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌وه ناتوانێت له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی شوێنی ببێته‌وه.
مۆراتای ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه له هاوینی رابردوو به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه بۆ ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی یارییه‌كان یه‌ده‌گ بووه، به‌ڵام خاوه‌نی 10 گۆڵه، له كاتێكدا كه‌ریم بێنزێما كه له زۆربه‌ی یارییه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریكردووه خاوه‌نی 9 گۆڵه، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی مۆراتای نیگه‌ران كردووه.