به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی لالیگا
یارییه‌كی به‌هێزی له چامپیۆنزلیگ له‌پێشه
له لالیگای خوار 19 ساڵانی لالیگایه كه له نێوان گیتافی و ریال مه‌درید به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا یانه‌ی شایانه به یارییه‌ك پێشكۆتایی خوله‌كه بووه پاڵه‌وان.
ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گوتی هێرناندێزی یاریزانی پێشووی یانه‌كه ئاستێكی به‌رزی له‌م وه‌رزه پێشكه‌ش كردووه.
گیتافی له خوله‌كی 43ده‌رگای گۆڵی یارییه‌كه‌ی كرده‌وه و یه‌كه‌م گۆڵیان له تۆڕه‌كه‌ی لۆكای كوڕی زینه‌دین زێدان تۆماركرد.
دواتر له گێمی دووه‌م تیپه‌كه‌ی گوتی له خوله‌كی 65 ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.
یاری به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆشت و ناوبژیوان 6 خولهك كاتی زیادكراوی راگه‌یاند له دواخوله‌كیش، ریال مه‌درید به لێدانی سه‌ر دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد.
تیپی خوار 19 ساڵی ریال مه‌درید به‌و 3 خاڵه، خاڵه‌كانیان بوونه 71 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پێش یانه‌ی باراكالدۆ كه‌وته‌وه كه له‌م وه‌رزه له‌كۆی 24 یاری، لاوانی ریال مه‌درید 22 یارییان بردووه‌ته‌وه و ته‌نیا دوو یارییان دۆڕاندووه و له 5 یاریش به‌رامبه‌ر بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش بوونه پاڵه‌وانی لالیگای خوار 19 ساڵان.
ئه‌مه یه‌كه‌مین ئه‌ركی، گوتی هێرناندێزی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید بوو، وه‌ك راهێنه‌ر و له چه‌ند رۆژی داهاتووش تیپه‌كه‌ی گوتی له چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی یانه‌ی لیۆنی خوار 19 ساڵان ده‌بنه‌وه و پاشان له جامی شای ئیسپانیا یاری ده‌كه‌ن.