"رووسیا فرۆشتوونی"
تێكنهشكاندنی تۆماهۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن رووسیاوه لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د توڕه‌ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مووشه‌كبارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌عیراتی رژێمی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، لایه‌نگرانی رووسیای توڕه‌كردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌پرسن" بۆچی رووسیا هیچ دژه مووشه‌كێكی بۆ پاراستنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د نه‌ته‌قاند، له كاتێكدا، 59 تۆماهۆك فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی وێرانكردووه؟".
له كۆمێنت و نووسینی سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا، ئه‌م پرسییاره زۆركراوه و لایه‌نگرانی رژێمیش جۆرێك له ناڕازهیهتییان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانه رووسهكهیان بۆ دروستبووه، هه‌ندێكیان تا ئه‌و ئاسته رۆیشتوون و نوسیوویانه" رووسیا خۆی جۆرێك له ره‌زامه‌ندی بۆ ئه‌و بۆمبارانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕیووه كه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی تێك‌شكاند و عه‌میدێك و 3 سه‌ربازی دیكه‌ی سووریشی كوشت".
هه‌ندێكی دیكه له لایه‌نگرانی ئه‌سه‌د ترسێكی زۆریان لێنیشووه و هه‌ست ده‌كه‌ن، رووسیا"فرۆشتوونی" و ده‌ڵێن، هاوپه‌یمانێتی رووسیی ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه و جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هیچی دیكه‌یان به‌لاوه گرنگ نییه".
له‌وباره‌وه رۆژنامه‌ی"ده‌یلی مه‌یل"ـی بریتانی نوسیوویه‌تی" ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا، هه‌وڵی نه‌داوه ناڕه‌زایه‌تی خۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بخاته‌ڕوو، له كاتێكدا ده‌بوو فرۆكه‌خانه‌كه به نوێترین سیستمی به‌رگری رووسی" S - 400 " پارێزراوبێت".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووسیا مووشه‌كی" S - 400 "ی بڵاوه‌پێكردووه و له توانایدایه له دووریی 250 میل (402.3) و له به‌رزایی 90 هه‌زار پێوه، له بنكه‌ی لازقییه‌ی كه‌ناراوه‌كانی سووریاوه تۆماهۆكه‌كان تێكبشكێنێت".
شاره‌زایانی رووسیش دوێنێ به كه‌ناڵی "روسيا اليوم"ـیان راگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی رووسیا بۆیه مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكایان تێكنهشكاندووه، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌هێنایه ئاراوه".
به‌ڵام رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 59 تۆماهۆكهكهی ئه‌مریكا كه‌وتبوونه ناو بازنه‌ی سیستمه به‌رگرییه‌كه‌ی رووسیاوه، به‌ڵام هیچ هه‌وڵێكیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی نه‌داوه، تا ئه‌وه‌ی كه‌وتوونه‌ته سه‌رزه‌وی فرۆكه‌خانه‌كه.