به ڤیدیۆ...سیمیۆنی سنوورێكی بۆ زێدان دانا و دیارییه‌كی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كرد
بزانه، دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چی ڕوویدا؟
K24 ـ مه‌درید
له یارییه‌كانی گه‌ڕی 31ـه‌می لالیگا، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دێربی مه‌درید به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 نیسانی 2017، ریال مه‌درید، میوانداریی ئاتڵێتیكۆی هاوشاری كرد، له گێمی یه‌كه‌م تۆڕی هه‌ردوولا به خاوێنی مایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، كلیپه‌ر پیپی به لێدانی سه‌ر تۆڕی ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئاتڵێتیكۆی هه‌ژاند.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ له چاره‌گی كۆتایی یارییه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر یاریگه‌دا گرت و له خوله‌كی 85 ئه‌نتوان گریزمان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
ریال مه‌درید به 72 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆش به 62 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م جێگیر بوو.
ئامار و رووداوه‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 211ـه‌مین یاری دێربی مه‌درید بوو.
ـ ریال مه‌درید 107 یاری له دێربی مه‌درید بردۆته‌وه
ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تا ئێستا له دێربی مه‌درید خاوه‌نی 52 سه‌ركه‌وتنه
ـ له مێژووی دێربی مه‌درید دا 52 یاری به‌یه‌كسانبوون ته‌واو بووه
ـ ریال مه‌درید 35 گۆڵی له دێربی مه‌درید كردووه
ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تا ئێستا له دێربی مه‌درید 265 جار تۆڕی یانه‌ی شایانه‌ی هه‌ژاندووه.
ـ سیمیۆنی له دوایین 7 یاری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، 5 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه.
ـ ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ گۆڵی ژماره 15ـی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كرد.
ـ گریزمان یاری ژماره 150ـی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامدا.
ـ دانی كارڤاخاڵ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی به‌شداریی یاریی داهاتوو به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن ناكات.
گۆڵی كلیپه‌ر پیپی
گۆڵی ئانتوان گریزمان