به ڤیدیۆ...دوای بردنه‌وه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بزانه چی روویدا؟
چه‌ندان ئامار و ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار كران.
له گه‌ڕی 23ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار كرد، كه تێیدا به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له هۆل سیتی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 8 نیسانی 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی بێرنلی كرد، له خوله‌كی 31 ئه‌حمه‌د مه‌حه‌مه‌دی به‌رگریكاری میسری یانه‌ی هۆل سیتی، گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له خۆیان تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵه به‌سوودی شینپۆشه‌كان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له خوله‌كی 48 گۆڵی دووه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا زیاد كرد، پاشان فابیان دیلف له خوله‌كی 64 گۆڵی سێیه‌می بۆ مان سیتی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه و به‌دیاریكراوی له خوله‌كی 85 ئه‌ندریا رانۆكیا تاكه گۆڵه‌كه‌ی هۆل سیتی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به سه‌ركه‌وتنی مان سیتی ته‌واو بوو.
مانچێسته‌ر سیتی به 61 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه، یانه‌ی هۆل سیتیش به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دابه‌زی.
ئامار و رووداوه گرینگه‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ ئه‌گوێرۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 16 گۆڵ.
ـ ئه‌گوێرۆ له دوایین 10 یاری، 10 گۆڵی كردووه.
ـ مانچێسته‌ر سیتی له كۆی 15 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی ته‌نیا 3 جار تۆڕه‌كه‌ی به‌خاوێنی ماوه‌ته‌وه.
ـ مانچێسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه 100 گۆڵی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان كردووه، له دوای ئارسێناڵ (101) گۆڵ، به دووه‌م یانه‌ی پرێمه‌رلیگ دێت كه زۆرترین گۆڵی كردووه.
ـ ره‌حیم ستێرلینگ بووه تاكه یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی كه ئه‌م وه‌رزه زۆرترین ئه‌سیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان هه‌یه (14).
ـ د‌یڤید سیلڤای ئیسپانیا یاری ژماره 300ـی به درێسی مانچێسته‌ر سیتی له دژی هۆل سیتی كرد.