نوێترین زانیاری له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی پیپی بڵاو ده‌كرێته‌وه
پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسیداره
له یاری دێربی مه‌درید، پیپی پورتوگالی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركا پێكانه‌كه‌ی پیپی مه‌ترسیداره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 نیسانی 2017، له یاری دێربی مه‌درید كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، كه تێیدا تاكه گۆڵه‌كه‌ی ریال مه‌درید پیپی تۆماری كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌م یاریزانه زۆری نه‌برد، كاتێك له خوله‌كی 65 زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ تۆنی كرووسی هاویانه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و به‌مه‌ش دوای 2 خوله‌ك به‌هۆی ئازاره‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
دوای یارییه‌كه ریال مه‌درید له راگه‌یاندراوێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه دوو په‌راسووی پیپی شكاوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه پێكانه‌كه‌ی پیپی سه‌خته و زیاتر له 3 هه‌فته‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه پێویسته، ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌شداریی یاری داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ناكات، بۆ یارییه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتووش له لالیگا به‌رامبه‌ر خیخۆن ناگه‌ڕێته‌وه.