فه‌ڕه‌نسا نه‌وه‌یه‌كی حه‌سه‌ن به‌ننا ده‌رده‌كات
نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلیمین بۆی نییه جارێكی دیكه بچێته‌وه فه‌ڕه‌نسا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند" ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، هانی ره‌مه‌زان بیرمه‌ندی ئیسلامی كه بۆچوونه‌كانی مشتومڕی زۆریان له‌سه‌ره و نه‌وه‌ی "حه‌سه‌ن به‌ننا"ـی دامه‌زرێنه‌ری گروپی ئیخوان موسلیمینه و ره‌گه‌زنامه‌ی سویرسری هه‌یه، له خاكی فه‌ڕه‌نسا ده‌ركراوه‌و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ سویسرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له‌وباره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و رایگه‌یاندووه" هانی ره‌مه‌زان، رۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی "كۆڵمار" له رۆژهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا، كاتێك بۆ به‌شداری كۆنگره‌یه‌ك هاتووه، پۆلیسی رێگه‌ی پێنه‌داوه و تا ئه‌و دیوی سنووری فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵی رۆشتوون و گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كه له رۆژی هه‌ینییه‌وه بڕیارێكی كارگێڕی ده‌رچووه و رێگه به‌و كه‌سه نادرێت چیدیكه بێته ناو خاكی فه‌ڕه‌نساوه.
به‌یاننامه‌كه به ناوی " ماتیاس فیگڵ" وه‌زیری ناوخۆوه ده‌ركراوه و ئه‌وه‌شی تێدا روونكراوه‌ته‌وه كه" وه‌زاره‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان، كۆششی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دژایه‌تی توندڕه‌وی ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ".
له چه‌ند مانگی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك وانه و كۆڕیی هانی ره‌مه‌زان، له فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
نه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌ننا، ساڵی 2002، مشتومڕێێكی زۆری نایه‌وه، كاتێك له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی "لۆمۆند"ـی فه‌ڕه‌نسی، به‌رگریی له چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت و ره‌جمكردنی ئافره‌تی "زیناكار" كردبوو.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ش بوو، حكومه‌تی سویسرا، له كاری مامۆستایه‌تی دوریخسته‌وه، ئه‌وكاته‌ی مامۆستای زمانی فه‌ڕه‌نسی بوو،هۆكاری دورخستنه‌وه‌كه‌شی ئه‌و بۆچوونه دژانه‌ی بووه، به بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و ئامانجه‌كانی قۆتابخانه‌یه‌كی فه‌رمی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا ئاماژه‌یان پێكردووه.