لایەنە سیاسییەكان رای جیاوازیان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەیە
"بەبێ كارا كردنەوەی پەرلەمانیش دەكرێ ریفراندۆم ئەنجام بدرێت"
K24 - ھەولێر
بەشێك لە حزبەكان تا ئێستا خۆیان یەكلا نەكردووەتەوە ئەگەر ریفراندۆم لەم دۆخەی ئێستای ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت ھەڵوێستیان چی دەبێت و تاچەند ھانی لایەنگرانیان دەدەن بەرەو ریفراندۆم بچن و دەنگ بە بەڵێ بدەن، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "پێویستە لەنێو پەرلەمانی كوردستان ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە"، بەشێك لە حزبەكانی دیكەش لە ئێستاوە خۆیان ئامادەكردووە تەنانەت ئەگەر پەرلەمانی كوردستانیش كارا نەكرێتەوە، ئەوان ھانی لایەنگرەكانیان بدەن بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچن و دەنگ بە بەڵێ بدەن.