هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات ئه‌مریكا سزای ده‌دات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌یی ئه‌مریكا بۆ سزادانی ئه‌وانه ده‌رده‌بڕێت كه تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ، ریكس تیلرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، لێپرسینه‌وه له هه‌ر كه‌سێك ده‌كات تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بدات".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كه، له مووشه‌كبارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شعێراتی سووریا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به گازی"سارین" ناوچه‌ی خان شێخونی له نزیك ئه‌دلب بۆردوومانكرد.
له بیره‌وه‌ری كوشتارگه‌ی ساڵی 1944 ی ئیتالیا كه نازییه‌كان ئه‌نجامیاندابوو، تیلرسۆن به رۆژنامه‌نووسانی گوتووه" خۆمان رێكخستووه‌ته‌وه تا لێپرسینه‌وه له هه‌ر كه‌سیك بكه‌ین كه تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات، له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت، ئێمه لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ین".