كێشه‌یه‌كی سه‌یری نێیمار ئاشكرا ده‌كرێت
هۆكاری هه‌ڵچوونی ده‌روونی نێیمار ئاشكرا بوو
دوای ئه‌وه‌ی نێیمار به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالاگا به‌كارتی سوور كرایهدهرهوهی یاریگه و به‌هۆكاری شكستی یانه‌كه‌ی وه‌سف كرا، میدیایه‌كی ئیسپانیا هۆكاری ناجێگیری و هه‌ڵچوونی ده‌روونی نێیمار ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرتێكی شیكاریدا هۆكارێكی سه‌یر بۆ هه‌ڵچوونی ده‌روونی و ناجێگیری ئاستی نێیمار ده‌خاته ڕوو، كه تێیدا زۆربه‌ی كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی نێیمار بۆ پێڵاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه نێیمار له‌م وه‌رزه‌دا كێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ پێڵاوه‌كه‌ی بۆ دروست بووه، به‌رده‌وامیش خه‌ریكی توندكردنه‌وه‌ی قهیتانهكانی پێڵاوهكهیهتی.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، هه‌ركاتێك نێیمار سه‌رقاڵی توندكردنه‌وه‌ی پێڵاوه‌كه‌ی بوو بێت، زیانێكی زۆری له بارسێلۆناداوه، له یاریی چوون به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان
نێیمار له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر مالاگا و پێشتر له‌گه‌ڵ سێڤییا و پاریس سانجێرمان و ڤالێنسیا و گراناداش خه‌ریكی قه‌یتان و ئاڵوگۆڕكردنی پێڵاوه‌كانی بووه و كارتی زه‌ردیشی وه‌رگرتووه.
پێڵاوه‌كه‌ی نێیمار له لایه‌ن كۆمپانیای نایك دیزاین كراوه و پێشتر ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه ریكلامی زۆری بۆ ئه‌م كۆمپانیایه كردووه.
.jpg)