ئه‌نقه‌ره: له دوو ساڵى رابردوودا 7 هه‌زار چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا 10هه‌زار و 91 چه‌كدارى په‌كه‌كه له‌ناو براوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا فكرى ئيشيق، رايگه‌ياند، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا 10هه‌زار و 91 چه‌كدارى په‌كه‌كه له‌ناو براوون، ياخود بريندار كراوون، يان خۆيان راده‌ستكردووه.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى كوژراوانى سوپاى توركيا ئه‌نجاميدا، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا گوتى: له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا سوپاى توركيا توانيويه‌تى 7 هه‌زار و 71 تيرۆريست بكوژێت و هه‌روه‌ها هه‌زار و 20 تيرۆريستى ديكه بريندار بكات و 963 كه‌سيشيان ده‌ستگير بكات.
ئه‌وه‌شى گوت: له‌و ماوه‌يه‌دا هه‌زار و 37 تيرۆريست خۆيان راده‌ستى هێزه ئه‌منييه‌كان كردووه.