ئێنریكی: ته‌نیا به یه‌ك رێگا ده‌توانین له یوڤێنتۆس ببه‌ینه‌وه
بارسێلۆنا به‌بێ چه‌ندان ئه‌ستێره سبه‌ی رووبه‌ڕووی یوڤی ده‌بێـته‌وه
ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به هه‌مان شێوازی خۆیان رووبه‌ڕووی یوڤی ده‌بنه‌وه و به‌رگری له یاریزانێكی یانه‌كه‌شی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 10 نیسانی 2017، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پڕێس كۆنفرانسێكدا كه له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه چوو، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان شێوازی یاریكردنی خۆیان ناگۆڕن.
ئێنریكی ده‌شڵێت: ته‌نیا به یه‌ك رێگا ده‌توانین له یوڤێنتۆس ببه‌ینه‌وه، ئه‌ویش دووركه‌وتنه‌وه‌یه له هه‌ڵچوون و كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ڕاستی یاریگه به هێمنی.
ئێنریكی هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یوڤێنتۆس له ئێستادا به باشترین بارودۆخی خۆی تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌شڵێت: شێوازی یوڤی ڕوون و ئاشكرایه و له دواوه یاری ده‌كه‌ن و له ناكاو فشار بۆ سه‌رتیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كه‌ن.
ئێنریكی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا به‌رگری له ئه‌ندرێ گۆمێزی ناوه‌ڕاستكاری پورتوگالی یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: بێویژدانی و زیاده‌ڕووییه‌كی زۆر له ره‌خنه‌كانی میدیاكان و هانده‌رانی له دژی گۆمێز هه‌ست پێده‌كرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی چوارشه‌ممه، به‌بێ چه‌ندان یاریزانی كاریگه‌ری رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس ده‌بێته‌وه، بۆسكێتس به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی یاری ناكات، ئاردا توران، رافینهاش و ئه‌لێكس ڤیدالیش به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده‌ی یارییه‌كه نابن.