شاره‌زايه‌كى ئه‌ڵمانى: رووسه‌كان سه‌ريان له تۆماهۆكهكانى ئه‌مريكا شێواندووه
رووسيا له رێى شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى و ئاراسته‌كردنى شه‌پۆلى كارۆموگناتيسييهوه توانيويه‌تى سه‌ر له مووشه‌كه‌كانى تۆماهۆكى ئه‌مريكا بشێوێنێت
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى ئه‌ڵمانى تايبه‌تمه‌ند به چه‌ك و سوپاى رووسيا له‌و بڕوايه‌دايه، به‌شێك له مووشه‌كه تۆماهۆكهكانى ئه‌مريكا به هۆى شه‌پۆلى كارۆموگناتيسى كه‌وتوونه‌ته ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست و نه‌گه‌يشتوونه‌ته ئامانجه‌كانيان.
رۆژنامه‌ى (رأى اليوم)، له شاره‌زايه‌كى سه‌نته‌رى ڤيريل له ئه‌مريكا رايگه‌ياند، سوپاى رووسيا له رێى شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى و ئاراسته‌كردنى شه‌پۆلى كارۆموگناتيسييهوه توانيويه‌تى سه‌ر له مووشه‌كه‌كانى تۆماهۆكى ئه‌مريكا بشێوێنێت و زۆرێكيان هه‌ر له ئاسمانى ده‌ريادا تێكبشكێنێت.

ئه‌و شاره‌زا ئه‌ڵمانييه وتوويه‌تى: سيستمى شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى نوێ ناسراو به (Krasuha-4)، يه‌كێكه له باش‌ترين سيستمه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى ئه‌ليكترۆنى له جيهاندا و له توانايدا هه‌يه ته‌شويش له‌سه‌ر رادارى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌مريكا درووست بكات. هه‌روه‌ها له توانايدا هه‌يه مووشه‌كى نه‌ياره‌كان تێكبشكێنێت.
ئه‌و شاره‌زايه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا تۆماهۆكه‌كان به سيستمى(TLAM/D) ئاراسته كرابوون و هه‌ر مووشهكێكيان 166 بۆمبى هێشوويى له خۆ گرتبوو، كه ئامانج لێيان وێرانكردنى دامه‌زراوه پيشه‌سازييه‌كان و وێستگه‌ى كيرۆسين و ناوه‌نده‌كانى فه‌رمانده‌يى سوپا و حه‌شارگه‌ى فڕۆكه جه‌نگييه‌كان و پێگه‌ى مووشه‌كه دوورهاوێژهكانى سووريا بووه. به‌ڵام به هۆى سيستمى شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى (Krasuha-4) رووسه‌كان توانيويانه سيستمى (GPS)ـى مووشه‌كه‌كانى ئه‌مريكا بشێوێنن و به‌و هۆيه‌وه زۆرێكيان له رێگه‌ى گه‌يشتنيان بۆ سووريا كه‌وتوونه‌ته ده‌رياوه. چونكه به تێكچوونى ئه‌و سيستمه هه‌ريه‌ك له سيستمه‌كانى (INS, TERCOM, DSMAC)، له‌كار ده‌كه‌ون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسكردووه، ئه‌و سيستمه ئهليكترۆنييهى رووسيا له توانايدا هه‌يه مووشه‌كه هۆشمه‌نده‌كان دووباره ئاراسته بكاته‌وه و ئامانجى وههميان بۆ ده‌ستنيشان بكات. هه‌ر بۆيه ئه‌وه‌ى ئه‌و سيستمه‌ى هه‌بێت ده‌توانێت تۆماهۆك وه‌ك مێش بخاته خواره‌وه.
تا ئێستا هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕێكى ئه‌ليكترۆنى له‌و جۆره‌ى له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.

به‌ره‌به‌يانى هه‌ينى رابردوو، سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشه‌كى جۆرى تۆماهۆكى ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات له سنوورى پارێزگاى حمس كرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، ته‌نيا 23 مووشه‌كى تۆماهۆك به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوون و ئه‌وانى ديكه چاره‌نووسيان نادياره.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى له باره‌ى ئه‌و بانگهشهيهى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر گه‌يشتنى سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه.