پیاوێك له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانیدا هاوسه‌ری پێشووی ده‌كوژێت
"پیاوه‌كه پێشینه‌ی تاوانكاریی زۆری هه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه:" مامۆستایه‌كی ئه‌و منداڵانه‌ی خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تن، له‌گه‌ڵ قۆتابییهكیدا به‌هۆی گوللـه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه پێشتر لێی جیابووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له كه‌رتی سان بهرنادینۆی كالیفۆڕنیا، به ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكردوون كوژراون".
هه‌روه‌ها قوتابییه‌كی دیكه‌یش به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه بریندار بووه و برینه‌كه‌شی سه‌خته. ده‌سه‌ڵاتدارن ده‌ڵێن" ئه‌و پیاوه مێژوویه‌كی خراپی له ئه‌نجامدانی تاوان هه‌یه و پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایه‌دا بكات تۆمه‌تی توندوتیژی و به دیلگرتنی خه‌ڵكیشی له ئه‌ستۆدا بووه".
جارود بۆرجوان، به‌رپرسی پۆلیس ده‌ڵێت" له قوتابخانه‌ی نۆرس پاركی سه‌ره‌تایی له سان بهرنادینۆ، به دووریی 100 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی لۆس ئه‌نجلس، ته‌قه‌كراوه و جگه له كوشتی ئه‌و دوو كه‌سه، بكوژه‌كه خۆیشی كوشتووه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و ده‌یان حاڵه‌ته‌ی توندوتیژی كه له قۆتابخانه‌كانی ئه‌مریكادا روویانداوه".
بكوژه‌كه ناوی" سیدریك ئه‌ندرسۆن" بووه و هاوسه‌ره كوژراوه‌كه‌شی ناوی" كارین ئێلین سمیس" بووه و ته‌مه‌نی هه‌ر دووكیان له سه‌رووی 53 ساڵییه‌وه بووه. به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس، نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌بێت له‌یه‌كتری جیاببوونه‌وه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)