دوای 14 ساڵ له رووخانی رژێمه‌كه‌ی، نه‌وه‌یه‌كی سه‌ددام حسێن ده‌رده‌كه‌وێت
ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق
K24 - هه‌ولێر:
دوای 14 ساڵ له روخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێنی باپیری، بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وه‌یه‌كی قسه بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لمۆندۆ" ده‌كات و بێده‌نگی ده‌شكێنێت.
حسێن ناسری، نه‌وه‌ی سه‌ددام حسێن، به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا بووم كه عێراقم جێهێشت، ئه‌وكاته منداڵبووم و هه‌ستم به‌و شتانه نه‌ده‌كرد له وڵاته‌كه‌م و ده‌وروبه‌رم روویده‌دا".
حسێن نه‌وه‌ی سه‌ددام حسێنه و ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه، كوڕی رهنای كچی سه‌ددامه و یه‌كێكه له هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی و عاشقی ده‌نگی "ئینریكی ئیجلیسیاس"ـه و به‌رده‌وامه له خوێندن، له بواری به بازاڕكردن له یه‌كێك له زانكۆكانی ئوردن ده‌خوێنێت، ئه‌و وڵاته‌ی وه‌ك په‌ناگه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتان ناوده‌برێت".

حسێن بیره‌وه‌رییه‌كانی كاتی هه‌ڵاتنیان له عێراق بۆ رۆژنامه‌كه باسكردووه‌و ئه‌و رۆژانه‌ی رژێمه‌كه‌ی باپیری تێدا رووخێنرا، به "به‌هاره نهگریسهكه" ناویده‌بات و باسی ئه‌و ساتانه ده‌كات كه پلانی بۆ هه‌ڵاتن دارشتووه و دواتر له ژورێكی ژێر زه‌ویدا باپیری ده‌ستگیركرا و سه‌ره‌نجام له سێداره‌یاندا.
به‌سه‌رهاتی ژیانی خێزانه‌كه‌ی سه‌ددام دوور‌و درێژه، حسێن ده‌ڵێت" كاتێك پرۆسه‌ی داگیركردنی به‌غدا ده‌ستیپێكرد، له‌گه‌ڵ دایكم و براو خوشك و براكانم(ئه‌حمه‌د و سه‌عد و نه‌به‌ء) و ره‌غدی پوورم و منداڵه‌كانی مامم، به‌ره‌و ره‌بیعه‌ی نزیك مووسڵ و دواتر بۆ سووریا و له‌وێشه‌وه چووینه‌ته ئوردن".
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی سه‌ددام ده‌ڵێت" پاش ده‌ستگیركردنیشی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن نه‌پچڕاوه و له رێگه‌ی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی له زیندان سه‌ردانیان ده‌كرد، په‌یام و قسه و ئامۆژگارییهكانیمان پێدهگهیشتهوه".
هه‌روه‌ها باسی دواین دیداری خۆی و هه‌ر دوو خاڵه‌كه‌ی"قوسه‌ی و عوده‌ی" ده‌كات و ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌دا، ئه‌وان هه‌ستیان به ده‌ستپێكردنی رۆژگاره ره‌شه‌كانی خێزانه‌كه‌مان ده‌كرد و گووتیان" ساتی ماڵئاوایی هاتووه و هیچ رێگه‌یه‌كی ده‌ربازبوونیش نییه".
ناسری ئه‌وه‌شی گوتووه" قوسه‌ی به‌رپرسی پاسه‌وانی كۆماریی بووه و دواجار هات هه‌واڵی هه‌موومانی پرسی تا بزانێت هه‌موومان باشین یان نا، ئیتر ئه‌وه دوایین دیدارم بووه له‌گه‌ڵی".
تا ئێستا نه‌وه‌كانی سه‌ددام، به په‌رته‌وازه‌یی له عه‌ممان و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌ژین و هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌همه‌دا ده‌ژین كه باپیریان له سه‌رده‌می حوكمڕانییه خوێناوییهكهیدا وه‌ك "شانازی" بۆی جێهێشتوون.
حسێن ده‌ڵێت" كاتێك چووینه ئوردن، خێزانی پاشا پێشوازییان لێكردین و زۆر به رێز و كه‌ره‌مه‌وه به‌خێرهاتنیان كردین و خانوویه‌كیان بۆ ژیان پێداین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جاره بووه و ئیتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان پچڕاوه".
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی سه‌ددام هێشتا به‌هیوای ئه‌وه‌یه بگه‌ڕینه‌وه بۆ عێراق و ده‌ڵێت" هێشتا عێراق به چه‌ندین جه‌نگه‌وه گیرۆده‌یه و به‌هۆی ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات سامانی وڵات كه‌وتووه‌ته ده‌ست گرووپه چه‌كداره‌كان".
له‌و كاته‌ی رۆژنامه‌كه پرسیاری ده‌رباره‌ی سه‌ددام كامیلی باوكی لێكردووه كه به ده‌ستی سه‌ددام حسێنی باپیری كوژرا، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه بی سڵه‌مینه‌وه رووی قسه‌كانی ده‌كاته باپیری و ده‌ڵێت" باپیرم وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامداوه و یه‌كێك له‌وانه‌ش كوشتنی باوكم بووه كاتێك من ته‌مه‌نم ساڵ و نیوێك بووه، به‌ڵام ناشمه‌وێ زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م".
حسێن له راستیدا كوڕی سه‌ددام كامیله، حسێن كامیلیش هاوسه‌ری ره‌غدی كچی سه‌ددام بووه، ئه‌وان له ساڵی 1986 پێكه‌وه رایانكرد بۆ ئوردن، دوای ساڵیك مانه‌وه بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا، پاش ئه‌وه‌شی رژێمی سه‌ددام حسێن دڵنیایكردنه‌وه هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ناكات، به‌ڵام دواتر به بڕیاری سه‌ددام حسێن كوژران".