ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته ئامانج
یاریزانێكی یانه‌كه برینداربووه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیای كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه یاریزانێكی یانه‌كه برینداربووه.
بڕیاربوو ئه‌مشه‌و دۆرتمۆند له خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی یاری بكات، به‌ڵام پاسی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه مارك بارترا برینداربوو.
له ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه.
به‌و هۆیه‌وه‌ش یاری نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه دواخرا.


به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، برینی یاریزانه‌كه سه‌خت نییه و هۆكاری بریندارییهكهشی پارچه‌ی شكاوی جامی پاسه‌كه‌یه.