گوته‌بێژی كۆشكی سپی به‌هۆی قسه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌سه‌د داوای لێبوردن ده‌كات
" ئه‌وه‌ی گووتم هه‌ڵه بوو"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا" شۆن سپایسه‌ر" رۆژی سێ شه‌ممه 11/4/2017 له‌سه‌ر قسه‌كانی ده‌رباره‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا داوای لێبوردنی كرد، چونكه ئه‌و رۆژه گوتبووی" به‌شار ئه‌سه‌د زۆر خراپتره له ئه‌دۆڵف هیتله‌ری سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و چه‌كی كیمیایی به‌كارنه‌هێناوه دژی گه‌له‌كه‌ی"، ئه‌و لێدوانه‌ی سپایسه‌ر توڕه‌یی به‌دواداهات و والێكدرایهوه كه كوشتارگه‌ی كوره ئاگره‌كانی هیتله‌ری له بیركردووه".
سپایسه‌ر له تۆڕی هه‌واڵی CNN به راشكاوی گوتوویه‌تی" ههڵهمكردووه كه كۆمێنتی زۆر نا شایسته‌م ده‌رباره‌ی كوشتارگهكهداوه، چونكه هیچ بوارێك بۆ به‌راوردكردن نییه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی گووتم هه‌ڵه بوو".
سپایسه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا خۆی تووشی كێشهكرد، كاتێك گووتی" هیتله‌ر وه‌ك ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كارنه‌هێناوه".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سپایسه‌ر ده‌رباره‌ی هێرشی كیمیایی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر خان شێخون له سووریا قسه‌ی دهكردو گووتی" كه‌سێكی پیسی وه‌ك هیتله‌ریش، دانه‌به‌زییه ئه‌و ئاسته‌ی چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت".
قسه‌كانی بوونه مایه‌ی سه‌رسوڕمان لای رۆژنامه‌وانه‌كان، بۆیه داوایان لێ‌كرد روونیبكاته‌وه، ئه‌ویش گووتی" ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به گازی سارین، هیتله‌ر گازی كیمیایی دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د كردی".