ھێزێكی تایبەت گەیشتە مووسڵ

ھێزەكە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و بەشداریان لە خول و راھێانی تایبەت كردووە

K24 - ھەولێر

ھێزێكی دیكەی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق گەیشتە رۆژئاوای مووسڵ.

عەدنان خەفاجی ئەفسەر لە ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا رایگەیاند، ھێزێكی شەڕكەری تایبەت بەناوی رەعد لە بەغداوە گەیشتە مووسڵ، بۆ بەشداربوون لە شەڕی دەوروبەری مزگەوتی نووری لە رۆژئاوای شارەكە.

ھێزەكە مەشقی شەڕی سەختی پێكراوە و لەسەر شەڕی كۆڵان و پاراستنی ھاووڵاتیان بە وردی راھێنراوە.

رەوانەكردنی ئەم ھێزە بۆ مووسڵ، دوای شكستی ھێزەكانی دیكەی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەرپەرچدانەوەی خێرایە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی مزگەوتی نووری.