هێزه زه‌به‌لاحه‌كه له رێگایه
شه‌ڕی سه‌ددام حسێنیان كردووه و بن لادنیان شارده‌وه‌و به‌ره‌و دیواری ماڵی عاشقه ئه‌تۆمییه‌كه به‌ڕێوه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزی گه‌وره‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا، به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و نزیك دیواره‌كانی نه‌یاره‌كه‌ی ده‌ڕوات و ده‌یه‌وێت راوی بكات، هێزه‌كه ئه‌مڕۆ، یان سبه‌ینێ، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نزیك وڵاته‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، ئه‌و"سه‌رشێته‌ی" كاری بووه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی و بالیستی و ته‌قه‌مه‌نی وێرانكه‌ر، چونكه دۆخی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور زیاتر گرژ بووه و هاوپه‌یمانه‌كه‌شی(كۆریای باشوور) له به‌رده‌م ره‌حمه‌تی ئه‌و هه‌موو بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌دایه.
گرژییه‌كه به رێژه‌یه‌كه، دوێنێ گه‌نجه عاشقه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌كرد. چونكه ملیاردێره پیره‌كه‌ی ئه‌مریكا، له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته كۆشكه سپییه‌كه‌وه، زۆر قسه‌ی بۆ كیم جۆنگ ئون كردووه، دوایین تویتی تره‌مپ كه وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوتا چینییه‌كه‌ی له ژێره‌وه‌ی دانابوو ده‌ڵێت" كۆریای باكوور له سه‌رئێشه ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر چین بڕیاری هاوكاریكردن بدات، كارێكی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه به ته‌نها كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
كه‌شتییه مه‌زنه‌كه‌ی هێزه ده‌ریاوانییه‌كه، ئێستا به‌ره‌و نیمچه دوورگه‌ی كۆریی به‌رێوه‌یه، باره‌كه‌ی پشتی 300 مووشه‌كی تۆماهۆكه له‌و جۆره‌ی پێشتر ئه‌سه‌دی پێ بۆردوومانكرد، ئه‌و مووشه‌كانه‌ش توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مووشه‌كه كۆرییه‌كانیان هه‌یه.
هێزه‌كه دوو ژێرئاویی ئه‌تۆمی له جۆری Los Angeles)) بۆ هێرشی خێراشیان له‌گه‌ڵدایه. له‌وانه‌ش گرنگتر فرۆكه‌هه‌ڵگری USS Carl Vinson))ـی ئه‌تۆمییان پێیه.
هه‌موو ئه‌وانه له شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه فه‌رمانی جوڵه‌یان پێدراوه و به خێرایی 56 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌ره‌و "ده‌ریای ژاپۆن" كه به ده‌ریای رۆژهه‌ڵاتیش ناسراوه‌و هه‌ر دوو كۆریا له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه، كه‌وتوونه‌ته رێگا.
له سه‌ر كه‌شتی"ی‌و ئێس ئێس فینسن" زیاتر له 6000 سه‌رباز و فڕۆكه‌وان و شاره‌زای هونه‌ری ئاسمانی و 75 فڕۆكه‌ی نوێی شه‌ڕكه‌ر و 15 هێلیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی پشكنین و جۆری دیكه‌ی له‌سه‌ر پشتی هه‌ڵگرتووه.
جیا له‌وه‌ش، دوو سه‌كۆی هه‌ڵدانی 3 جۆری مووشه‌كیان له‌گه‌ڵدایه، رێك له‌و جۆرانه‌ی له "جه‌نگی بیابان" له ساڵی 1996 كرۆزبارانی هێڵی به‌رگری باشووری عێراقی رژێمی سه‌ددام حسێنیان پێكرد و له پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له ساڵی 2003 و پێشتر له جه‌نگی ئه‌فغانستان و دواتر بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئۆسامه بن لادن، دوای كوشتنی له پاكستان، بۆ دوایین شوێنی شاردنه‌وه‌ی له ده‌ریای عه‌ره‌ب به‌شدارییان كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ده‌ریاوانییه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مریكادایه كه ده‌چنه نزیك سنووری فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون.
ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه له ده‌ریاكاندا به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی كۆریا سه‌وڵ لێده‌دات، كه‌چی وه‌ك هه‌میشه كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه" رێگه ناده‌ین ئه‌مریكا بمانترسێنێت".
بۆیه وه‌ك له میدیاكانی كۆریای باكووردا باس ده‌كرێت، ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، نه‌ك له‌و دیو سنووره‌كانی، به‌ڵكو له ناو خاكی ئه‌مریكاشدا، رووی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كانیان كردووه‌ته ناوه‌ندی چه‌ندین پێگه‌ی گرنگ".
به‌ڵام ره‌وشه‌كه مه‌ترسیداره و جوڵه و مانۆڕه‌كانی واشنتۆن و دۆسته باشوورییه‌كه‌ی، لای سوپاكه‌ی كیم جۆنگ ئون، وه‌ك هه‌ڕه‌شه و زه‌نگی جه‌نگ ناوده‌برێت.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی