مۆراتا: خۆم یه‌كلاكردۆته‌وه په‌یوه‌ندی به كۆنتی ده‌كه‌م
ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای ده‌كات كه زوو یان دره‌نگ بۆلای ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی كۆچ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12 نیسانی 2017، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی Guardianـی بریتانیا، ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری ئیسپانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید جێبهێڵێت راسته‌وخۆ به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ و یانه‌ی چێڵسی هه‌نگاو ده‌نێت.
مۆراتا گوتیشی: نازانم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بارودۆخم به‌كوێ ده‌گات، به‌ڵام خۆم یه‌كلا كردۆته‌وه و زوو یان دره‌نگ شاری له‌نده‌ن و كۆنتی هه‌ڵده‌بژێرم.
مۆراتا ده‌شڵێت: له باره‌ی پرێمه‌رلیگ قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی و ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنه‌ری تۆتێنهام كردووه هه‌ردووكیان خواستی گواستنه‌وه‌ی منیان هه‌یه، به‌ڵام كارگێرانی ریال مه‌درید باوكمیان ئاگادار كردۆته‌وه كه مۆراتا بۆ فرۆشتن نییه.
ئه‌لڤارۆ مۆراتای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد، هاوینی رابردوو جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید، به‌ڵام تائێستا زیزۆ به‌هۆی بوونی بێنزێما وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات.