چیرۆكی ئەو كچەی لە تەمەنی 10 ساڵی بەشوو دەدرێت
"باوكی بازرگانی پێوەكردووە"
K24 - سلێمانی
کوردستان24 بەدواداچوونێکی رۆژنامەوانی بۆ پرۆسەی بە زۆر بەشودانی کچێکی تەمەن 10 ساڵ دەکات کە کۆتاییەکەی بەجیابوونەوە بووە، کچەکە دەڵێت، باوکی بە زۆر ئەوکارەی پێکردووە و دایکیشی دەڵێ، باوکی بازرگانی پێوەکردووە.