كەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەكان باراناوی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لە نیچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، باران بارین دەست پێدەكات و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری لێزمە باران و ھەورە تریشقە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی ئاسمان تەواو ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران، لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی