ئه‌ڵمانیا چه‌كدارێكی پێشووی داعش ده‌ستگیر ده‌كات
گومان ده‌كرێت به‌شداری له‌و هێرشه كردبێت كه كراوه‌ته سه‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی بروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانیا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گه‌نجێكی 26 ساڵیی عیراقی ده‌ستگیر ده‌كات كه تۆمه‌تباره به به‌شداریكردن له هێرشی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ سه‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند و پیشی وایه چه‌كداری پێشووی داعشه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، ئۆفیسی داواكاری گشتی فیدراڵ بڵاویكرده‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی "عه‌بدولباست ئا." له هێرشی شاری دۆرتموند له‌به‌ر ده‌ست نییه، كه له ساڵی 2016 له رێگه‌ی توركیاوه گه‌یشتووه‌ته ئه‌ڵمانیا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 11 نیسانی 2017، سێ ته‌قینه‌وه پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی یانه‌ی بروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانیای كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه یاریزانێكی یانه‌كه برینداربووه.
پۆلیس پێی وایه ئه‌م هاووڵاتییه عێراقییه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه.
له ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی سیشه‌ممه‌ی رابردوو، مارك بارترا به‌رگریكاری ئیسپانی تیمه‌كه برینداربوو.
دادوه‌ر له باره‌ی كه‌یسی ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه بڕیار ده‌دات، كه به بڕیاری داواكاری گشتی ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێری به ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه.
ئۆفیسی داواكاری گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "لێكۆڵه‌ران ئه‌نجامێكی زۆر دووریان به‌ده‌ستهێناوه له‌باره‌ی به‌شداریكردنی ئه‌م هاووڵاتییه عێراقییه له هێرشه‌كه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌به‌ر ده‌ست نییه".
گوتیشی ئه‌م كه‌سه له عێراق ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بووه و سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی كۆماندۆی 10 كه‌سی كردووه بۆ رفاندن، قاچاغچێتی و كوشتن و به زۆر پاره ستاندن".