شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی كوردستان كه‌وته پیرمام
نزیكترین به‌ربژێر بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بناسه
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات و شه‌ڕی بردنه‌وه ناسناوه‌كه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی مه‌لعه‌به‌كه له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنێت و یارییه‌كه به به‌رامبه‌ربوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
كه‌ركووك ـ شێروانه
شێروانه دووه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر یاریگه‌ی كه‌ركووك دۆڕاند، شكسته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌شی جه‌رگبڕبوو، به‌و پێیه‌ی له دوایین ساتی یارییه‌كه به هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
یانه‌ی شێروانه له خوله‌كی 10 له رێگه‌ی عه‌لی كاكه‌مینه به لێدانی سزا پێشكه‌وت، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك رامیار ئه‌حمه‌د به‌رگریكاری كه‌ركووكییه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی زیادكراوی كۆتایی یارییه‌كه، حه‌سه‌ن حوسێن گۆڵپارێزی شێروانه هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌نی كرد و یانه‌كه‌ی بێهیوا كرد، كاتێك له كۆنترۆڵكردنی تۆپێكی ئاسان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
جه‌نگه كه‌وته پیرمام
ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌رزاییه‌كانی پیرمام یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، كاتێك پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر باوه‌ش بۆ كه‌ركووك ده‌كاته‌وه، بردنه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌كیان راسته‌وخۆ ناسناوی خوله‌كه مسۆگه‌ر ده‌كات.
ریزبه‌ندی خوله‌كه
1ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 8 خاڵ
2ـ كه‌ركووك 7 خاڵ
3ـ نه‌ورۆز 6 خاڵ
4ـ شێروانه 5 خاڵ
ریزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه
1ـ عه‌لی كاكه‌مینه ـ شێروانه 8 گۆڵ
2ـ عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 7 گۆڵ
3ـ بنجامین ئۆكۆباجی ـ كه‌ركووك 5 گۆڵ
4ـ میران كه‌ریم ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 5 گۆڵ
5ـ به‌ڵێن وشیار ـ هه‌ولێر ـ هه‌ولێر 5 گۆڵ