كریستیانۆ له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر بایرن میونشن هۆشداریی ده‌دات
باس له بارودۆخی یانه‌كه‌ی و ریكۆرده‌كه‌ی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌رید له یاریی چوونی چامپیۆنزلیگ به دووانه‌یه‌كی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له بایرن میونشنی برده‌وه، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته یاریزانانی یانه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 13 نیسانی 2017، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئاماده‌ن، ده‌شڵێت: هێشتا هیچ یانه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر نه‌كردووه.
كریستیانۆ گوتیشی: راسته ئێمه ئاستێكی به‌رزمان له نێو یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا پێشكه‌ش كرد و رۆژێكی مێژوویی و خۆشمان تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام دڵنیام بایرن خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نادات و یارییه‌كی زه‌حمه‌ت له بێرنابیۆ چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: هیوایه‌كی زۆرمان به زێدان هه‌یه، هیوادارم له یاریی گه‌ڕانه‌وه هانده‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنی یارییه زهحمهتهكهمان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن پاڵپشتییه‌كی بێوێنه‌مان بكه‌ن.
له باره‌ی ریكۆردهكهشی ده‌ڵێت: دڵخۆشم و هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه به تۆماركردنی 100 گۆڵ له خوله ئه‌ورووپییه‌كان پێشه‌نگی سه‌رجه‌م یاریزانانم له مێژوودا گرتووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له پاڵه‌وانیه‌تییه ئه‌وروپییه‌كان له كۆی 144 یاری، خاوه‌نی 100 گۆڵه، 84 گۆڵی به درێسی ریال مه‌درید بووه و 16 گۆڵی به درێسی مانچێسته‌ر یونایتد بووه.