بۆ يه‌كه‌مجار.. ئه‌مريكا "دايكى بۆمبه‌كانى" له دژى داعش به‌كارهێنا
تا ئێستا به‌كار نه‌هاتووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، به به‌هێزترين بۆمبى وێرانكار كه تا ئێستا به‌كار نه‌هاتووه، بۆردومانى داعشيان له ئه‌فغانستان كردووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، ئاده‌م ستومپ، گوتى: ئه‌مريكا بۆمبێكى جۆرى GBU43ـى له دژى داعش بۆ يه‌كه‌مجار له جيهاندا به‌كارهێناوه.
ئه‌و بۆمبه به دايكى بۆمبه‌كان ده‌ناسرێت و ته‌نيا ئه‌ندازه‌يه‌كى كه‌م له بۆمبى ناووكى هێزى وێرانكارى كه‌متره.
گوتيشى: بۆمبه‌كه ژماره‌يه‌ك ئه‌شكه‌وتى كردووه‌ته ئامانج كه چه‌كدارانى داعش به‌كاريان هێناوون.
