له ئه‌تله‌نتا رووداوێكى ته‌قه‌كردن چوار قوربانى لێكهوتهوه
له شارى ئه‌تلانتاى ئه‌مريكا كه‌سێك كوژرا و سێى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له شارى ئه‌تلانتاى ئه‌مريكا كه‌سێك كوژرا و سێى ديكه بريندار بوون، له ئاكامى ته‌قه‌كردنى كه‌سێك له وێستگه‌يه‌كى ميترۆى شاره‌كه.
ده‌سته‌ى گواستنه‌وه‌ى شاره‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، رووداوه‌كه كاتژمێر 4:30 به كاتى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌مريكا روويداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه، پۆليس تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگيركردووه، كه گومانده‌كرێت ئه‌و ته‌قه‌ى له خه‌ڵك كردبێت.
شاهێدحاڵه‌كان به كه‌ناڵى ده‌بليو جى سى ئێڵيان راگه‌ياندووه، هێرشكه‌ره‌كه كه‌سێك بووه له ته‌مه‌نى 30 ساڵى بووه و به شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى ته‌قه‌ى له‌خه‌ڵك كردووه.