ئه‌مريكا 154 مووشه‌كى تۆماهۆك بۆ كه‌ناراوه‌كانى كۆرياى باكوور ده‌نێرێت
600 هه‌زار كه‌س واته چاره‌كى دانيشتوانى بيۆنگ يانگ بگوازرێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندى نزيكبوونه‌وه‌ى كه‌شتيگه‌له‌كانى ئه‌مريكا له كه‌ناراوه‌كانى كۆرياى باكوور، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانى ده‌ركرد، 600 هه‌زار كه‌س واته چاره‌كى دانيشتوانى بيۆنگ يانگ بگوازرێنه‌وه.
سايتى پراڤداى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆرياى باكوور بڕياريانداوه نيو مليۆن كه‌س بگوازنه‌وه به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێشينه‌ى تاوانيان هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى په‌نادان بۆ باقى دانيشتوان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
كه‌شتييه‌كى ئه‌مريكا كه 154 مووشه‌كى تۆماهۆكى له‌سه‌ر جێ‌گير كراوه، گه‌يشته نزيك ئاوى نيمچه دوورگه‌ى كۆرياى باكوور و بڕياره له 18ى ئه‌م مانگه‌دا له كۆرياى باكوور نزيك بێته‌وه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى كۆرياى باشوور تێبينى ئه‌وه‌يان كردووه، دانيشتوانى كه‌ناراوه‌كانى باكوور، به كرده‌وه خۆيان بۆ شه‌ڕێكى سه‌رتاسه‌رى ئاماده ده‌كه‌ن.
پراڤدا باسى ئه‌وه‌شى كردووه، چينيش 150 هه‌زار سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى كردووه، وه‌ك ئاماده‌كارييه‌ك بۆ به‌رگرتن له شه‌پۆلى ئاواره‌كانى كۆرياى باكوور.
به راى شاره‌زايان به‌رپابوونى هه‌ر شه‌ڕێك له ناوچه‌كه‌دا ژيانى 25 مليۆن هاووڵاتى ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.