ناتۆ هێز ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى رووسيا ده‌كات
يه‌كه‌م كۆمه‌ڵه سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا له چوارچێوه‌ى هێزى فره ره‌چه‌ڵه‌ك گه‌يشته ناوچه‌ى به‌ڵتيك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى رووسيا.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كه‌م كۆمه‌ڵه سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا له چوارچێوه‌ى هێزى فره ره‌چه‌ڵه‌ك گه‌يشته ناوچه‌ى به‌ڵتيك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى رووسيا.
بڕياره 1100 سه‌رباز كه 900 يان ئه‌مريكايى و 150يان بريتانى و 120يان رۆمانين بگه‌نه ناوچه‌ى ئورزيزى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 57 كيلۆمه‌تر له باشوورى كالينينگرادى رووسيا له‌سه‌ر ده‌رياى به‌ڵتيك.
ئه‌و بڕياره‌ى ناتۆ دواى ئه‌وه دێت، كه پێشتر رووسيا كڵاوه‌ى ناووكى و دژه مووشه‌كى ئێس 400ى له ناوچه‌كه جێ‌گير كردبوو.