ئه‌ردۆغان: ئێوه بڵێن به‌ڵێ و په‌ڕجوو ببينن
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى توركيا به‌ڵێ بۆ ده‌ستوور بكه‌ن، په‌ڕجوو (موعجيزه) رووده‌دات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى توركيا به‌ڵێ بۆ ده‌ستوور بكه‌ن، په‌ڕجوو (موعجيزه) رووده‌دات.
ئه‌ردۆغان گوتى: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى توركيا به به‌ڵێ ده‌نگ به گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوور بده‌ن، به‌ڵێنى ئابوورييهكى باشتر و هه‌نگاوێكى په‌ڕجوو ئاسا بۆ پێشه‌وه ده‌ده‌مه خه‌ڵك.
بڕياره رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 16ى نيسان، پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
به گوێره‌ى ده‌ستووره‌كه، سيستمى سياسى توركيا له په‌رله‌مانييه‌وه ده‌كرێته سه‌رۆكايه‌تى.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: ئه‌گه‌ر ده‌نگى به‌ڵێ به ده‌ستوور بدرێت كۆتايى به‌و چاوهڕوانييه 54 ساڵه‌يه ده‌هێنين كه بۆچوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌مانه و به ئه‌وروپا ده‌ڵێين ئيدى كاتتان به‌سه‌ر چوو، توركيا داوا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات خۆى يه‌كلا بكاته‌وه.
به‌رهه‌ڵستكارانى سياسى ئه‌ردۆغان له‌و بڕوايه‌دان، سه‌ركه‌وتنى گۆڕانكارييه‌كانى وڵات ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ى ديموكراتى له توركيا درووست ده‌كات و وڵات به ئاراسته‌ى ديكتاتۆرى ده‌بات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ونه ده‌ستى يه‌ك كه‌س.