باڵيۆزى عێراق ده‌بێته جێگرى ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان
بۆ يه‌كه‌مجار عێراق له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پۆستى جێگرى ئه‌ميندارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێته ده‌ست.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رايگه‌ياند، بۆ يه‌كه‌مجار عێراق له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان پۆستى جێگرى ئه‌ميندارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێته ده‌ست.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌حمه‌د جه‌مال له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له زارى گوته‌بێژى ئه‌ميندارييه‌وه رايگه‌ياندووه، باڵيۆزى عێراق له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم ده‌بێته جێگرى ئه‌ميندارى گشتيى و به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكارى ليژنه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى خۆرئاواى ئاسيا، كه باره‌گاكه‌ى له به‌يروته.
حه‌كيم پێشتر نوێنه‌ر و باڵيۆزى عێراق بوو له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌ك باڵيۆز و به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوه عه‌ره‌بى و ئه‌وروپى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كارى كردووه.
له نێوان 2006 تا 2010 به‌ڕێوبه‌رى پلانى سياسه‌ته‌كانى عێراق بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه.
له نێوان 2004 تا 2005 وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق بووه.
هه‌روه‌ها له نێوان ساڵانى 2005 تا 2006 ئه‌ندامى ليژنه‌ى عێراقى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه بووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پۆستانه له نێوان 2004 تا 2010 راوێژكارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بووه.