ئه‌ردۆغان سمێڵ به وه‌زيره‌كانى ده‌هێڵێته‌وه
ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كان و كه‌سايه‌تييه نزيكه‌كان له سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سمێڵيان هێشتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كان و كه‌سايه‌تييه نزيكه‌كان له سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سمێڵيان هێشتووه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌د جێت، نووسه‌رێكى رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قه و ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان له پشت سمێڵ هێشتنه‌وه‌ى وه‌زير و گه‌وره كاربه‌ده‌ستانه‌وه بووه.
هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ده‌ره‌وه، ناوخۆ، به‌رگرى، گه‌نجان و وه‌رزش سمێڵيان هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه ده‌ڵێت: پێش چه‌ند رۆژێك له كۆشكێكى مێژوويى عوسمانييه‌كان له ناوچه‌ى بشيكتاشى ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌وانێك بۆ دوو كه‌ناڵى ناوخۆيى سه‌رقاڵى چاوپێكه‌وتن بووين له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و دواى ته‌واوبوونى چاوپێكه‌وتنه‌كه هه‌ندێ باس و خواسى لابه‌لا هاتنه ئاراوه و له‌وێ ئه‌ردۆغان ئامۆژگارى ئاماده‌بووانى ده‌كرد، كه سمێڵ بهێڵنه‌وه و نه‌يتاشن.
نووسه‌رى رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا ئه‌حمه‌د هه‌كان، هه‌مان چيرۆكى هه‌يه و باسى ئه‌وه ده‌كات كه ئامۆژگارييه‌كانى ئه‌ردۆغان هۆكارى هێشتنه‌وه‌ى سمێڵى به‌رپرسان بووه.





.jpg)