"به‌ڵێ له نه‌خێر ده‌باته‌وه"
دیارترین ناوه‌ندی توێژینه‌وه ئه‌نجامی راپرسیی گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كه‌ی توركیا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی"عادل گوور" كه یه‌كێكه له دیارترین ناوه‌نده‌كانی راپرسی له توركیا ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كه‌ی ناوه‌نده‌كه‌یانی بۆ راپرسی له‌سه‌ر گۆڕانكاریكردن له ده‌ستووری توركیا بڵاوكرده‌وه، كه بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌مه 16/4/2017 ئه‌نجام بدرێت".
ناوه‌نده‌كه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 1/11/2016 ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه، چونكه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌ستهات، زۆر نزیكبوو له‌و ده‌ره‌نجامه‌ی له راپرسییه‌كه‌ی ئه‌واندا پێشوه‌خت خرابووه روو.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی"یه‌نی عه‌قدی توركی" ناوه‌نده‌كه رایگه‌یاندووه" ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕانكارییه‌كه به "به‌ڵێ" ده‌نگ ده‌ده‌ن، زیاتره له ده‌نگی نه‌یارانی گۆڕانكارییه‌كه كه ده‌یانه‌وێت به "نه‌خێر" ره‌تیبكه‌نه‌وه، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی راپرسییه‌كه‌ی ناوه‌ندی توێژنه‌وه‌ی "عادل گوور" به جۆرێكه كه 60.8% ده‌نگ به به‌ڵی ده‌ده‌ن و 39.2% ده‌نگ به نه‌خێر ده‌ده‌ن.
ئه‌و راپرسییه‌ش دوایین راپرسی راگه‌یه‌نراوه كه له 41 ویلایه‌تی وڵاته‌كه‌دا ده‌نگه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه و له رۆژانی 8 تا 13 ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه.
بڕیاره سبه‌ینی گه‌لی توركیا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان، به "به‌ڵێ" یان "نه‌خێر" به‌شداری له راپرسییه‌كی چاره‌نووسسازدا بكه‌ن.