به ڤیدیۆ: له دێربی توڕه، ئینته‌ر میلان توڕه‌تر كرا
له دوایین خولهك ئینته‌ر زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
له گه‌ڕی (32)ـه‌مینی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، له یاریگه‌ی (جۆزیپی میاتزا) ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، 15 نیسانی 2017، له دێربی توڕه‌دا ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان به‌یه‌ك گه‌یشتن، له خوله‌كی 36 ئا‌نتۆنیۆ كاندریڤا گۆڵی پێشكه‌وتنی ئینته‌ری تۆمار كرد، ئه‌م گۆڵه‌ی كاندرێڤا گۆڵی شه‌شه‌می بوو له‌م وه‌رزه.
پێش ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م، له خوله‌كی 44 ماورۆ ئیكاری گۆڵی دووه‌می بۆ ئینته‌ر زیاد كرد، ئه‌م گۆڵه‌ی ئیكاردی ئارجێنتینا گۆڵی ژماره 21ـی ئه‌م وه‌رزه‌ی بوو له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا.
له گێمی دووه‌م رووداوه ده‌گمه‌نه‌كه روویدا، كاتێك له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه دوو یاریزانی به‌رگریكاری میلان فریای یانه‌كه‌یان كه‌وتن و میلانیان له شكست رزگار كرد.
له خوله‌كی 83 ئالیسیۆ رۆمانیۆلی به‌رگریكاری میلان جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 97 كریستیان زاباتای به‌رگریكاری كۆلۆمبی پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لێبدات به گۆڵێكی كوشنده یانه‌كه‌ی له‌شكست رزگار كرد.
یانه‌ی ئینته‌ر میلان به كۆكردنه‌وه‌ی 56 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م جێگیر بوو، له‌و كاته‌ی میلان به 58 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م نه‌جووڵا.