ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى كه‌سوكارى به‌رهه‌ڵستكارانى كفريا و فوعاى كرده ئامانج
ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
ده‌يان هاووڵاتى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك كه ئاواره‌كانى كفريا و فوعاى كرده ئامانج.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى سووريا بڵاويانكرده‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كى راشدينى شارى حه‌له‌ب له نزيك شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى ئاواره‌كانى كفريا و فوعا روويداوه و بووه‌ته هۆى گيانله‌ده‌ستداى 22 كه‌س و برينداربوونى 48 كه‌سى ديكه.
كه‌ناڵى هه‌واڵيى سووريا بڵاويكرده‌وه، خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو خۆى له گه‌ڕه‌كى راشدين ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌و پاسانه‌ى كردووه‌ته ئامانج كه خه‌ڵكى كفريا و فوعايان گواستووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا له كفريا و فوعا و مه‌زايا و زه‌بدانى هه‌زاران چه‌كدار و كه‌سوكارى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له شاره‌كان ده‌رچووبوون و خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئيدلب و حه‌له‌ب.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه پاسه‌كانى كفريا و فوعا گه‌يشتبوونه حه‌له‌ب و پاسه‌كانى زه‌بدانيش گه‌يشتبوونه ئيدلب.
#سوريا : الصور الأولية لتفجير الراشدين .. الذي استهدف حافلات أهالي كفريا والفوعة ..
— heba mahmoud (@heba_jm) ١٥ أبريل، ٢٠١٧
بعد "اتفاق مفترض" لخروج الأهالي المحاصرين سالمين ... pic.twitter.com/Yp9GyVIxtq